ئینگڵته‌را

ئەنچیلۆتی لە بارەی ڕاهاتنی ڕۆدریگێز لە پریەرلیگ وەڵامێکی جیاوازتر دەداتەوە

یاریگا- کارلۆ ئەنچیلۆتی وەڵامێکی جیاوازی پێیه بۆ ئەو پرسیارە باوەی لەسەر ڕاهاتنی یاریزانان دەکرێت، بە تایبەت دوای گواستنەوەکەی خامیس ڕۆدریگێز لە ڕیاڵ مەدریدی لالیگاوە بۆ ئیڤەرتۆنی خولی ئینگلیزی کە تا وەکو ئێستا بە باشی ئاستی بەرزی پیشان داوە.

دوای بردنەوەکەی دوێنێ 4-2 لە برایتۆن، کە تێیدا ڕۆدریگێز دوو گۆڵ و ئاسیستێکی تۆمار کرد، ئەنچلۆتی بەم شێوەیە بەرگری لە فەلسەی خۆی و لە ئاستی یاریزانەکەش کرد: “یاریزانانی خاوەن کواڵیتی بەرز، کێشەیان نییه لەگەڵ ڕاهاتن و گونجاندا. توانا و ئاستەکە هەمیشە بوونی هەیە، چونکە تۆپی پێ بەخۆی هێندە ئاڵۆز نییه. یاریگا هەر یاریگایە و، تیمی دژبەر هەر 11 یاریزانن و تۆپیش هەر وەکو خۆیەتی. گۆڵەکەش لە جێگەی خۆی ناجوڵێت.”

بۆ وە بیرهێنانەوە، ئیڤەرتۆن سێیەم وێستگەی پێکەوە کاردنی ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە و یاریزانه کۆڵۆمبیەکەیە لە سێ یانەی جیاوازدا پاش پێکەوەبوونیان لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بایەرن میونخ.

بابەتی زیاتر

Back to top button