ئینگلتەرا

ئالکانتارا تووشی کۆرۆنا بوو

یاریگا- یانەی لیڤەرپووڵ بەفەرمی تووشبوونی تیاگۆ ئالکانتارای بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

یانه ئینگلیزییەکە لە پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە ڕایگەیاند ئالکانتارا دووچاری ڤایرۆسەکه بووە بە هەبوونی نیشانەگەلێکیسووکەوە و لە ئێستادا ماوەی خۆ-دابڕین پێڕەو دەکات و یانەکەش پابەند دەبێت بە پروتۆکۆڵەکانی تەندروستیەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشترش یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەر باسی لە دوورکەوتنەوەی یاریسازە ئیسپانییەکە کرد بەهۆی کێشەی توانای جەستەییەوە و ڕایگەیاند کە دوای یارییە نێودەوڵەتییەکانی مانگی داهاتوو دەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button