ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بە پەلە: سیمیدۆ و یانەیەکی پریمەرلیگ گەشتنە ڕێککەوتن

یاریگا- بە گوێرەی زۆرێک لە سەرچاوەکان، ڕۆشتنی نیڵسۆن سیمیدۆ بۆ پرمەرلیگ یەکلایی بۆتەوە و هەردوولا لەسەر مەرجە کەسییەکان ڕێککەوتوون.

فابریزۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی وەرزشی، ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە یاریزانە پورتوگالییەکە لەگەڵ یانەی وڵڤرهامپتن گرێبەستەکەی تەواو کراوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بە فەرمی واژۆ کردنەکەی ڕادەگەیەنرێت.

سیمیدۆ یەک لەو یاریزانانەی بارسایە کە بە هاتنی ڕۆناڵد کومان له پلانەکان جێگەی نابێتەوە و دەشیانەوێت بە فرۆشتنی، تێچووی گواستنەوەی دڵخوازی خۆیان دەستکەوێت کە سێرجینۆ دێستی یاریزانی ئایاکسە.

Back to top button