ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فلیك: دەمانەوێت پیشانی بدەین كەوا لەسەر ڕێگای ڕاستین

یاریگا: هانز فلیك، ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ستایشی یاریزانەكانی دەكات دوای بردنەوە گەورەكەیان لە شالكە لە یەكەم یاری وەرزی نوێی خولی ئەڵمانی.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یاریەكە فلیك ووتی: ئاستی یاریزانەكانم نایاب بوو، بەڵام گێمی یەكەم دەبوو لە سێ گۆڵ زیاتر تۆمار بكەین، پێوویستە ئەوە پیشان بدەین كەوا لەسەر ڕێگای ڕاست دەڕۆین.

سەبارەت بە لیرۆی سانێ ووتی: ڕێگای خۆی دۆزیەوە، لەگەڵ یاریزانەكان خۆی گونجاند،لەگەڵ گنابری ئاستێكی باش پێشكەش دەكەن پێكەوە.

باڤاری توانی وەرزی ڕابردوو هەرسێ نازناوی خولی ئەڵمانی و جامی ئەڵمانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button