ئیسپانیا

كومان: دڵخۆشم بە لایەنی جەستەی یاریزانەكانم

یاریگا: ڕونالد كومان ، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە لایەنی جەستەی یاریزانەكانی.

بارسێلۆنا توانی لە دووەم یاری دۆستانەی خۆی بەرامبەر جیرۆنا بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بباتەوە و دوو گۆڵیان لەلایەن میسی و گۆڵێك كۆوتینهۆ تۆماریان كڕد.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یاریەكە كومان ووتی: ئێمە ئامادەین لەلایەنی جەستەیەوە، بە ڕاهێنانێكی زۆر و ماندوو بوونێكی زۆر دەتوانین ئامادە بین بۆ دەستپێكردنەوەی خولی ئیسپانی.

هەروەها ووتیشی: دەزانم كۆمەڵێكی زۆر یاریزانی لاومان هەیە بەڵام دەبێت بەشداری بكەن چ لە ڕاهێنانەكان چ لە یاریە دۆستانەكان ، ڕیكی بویگ و پیدری داهاتوویەكی نایابیان دەبێت.

سەبارەت بە سوارێز ڕاهێنانە هۆڵەندیەكە ووتی: لەگەڵ سوارێز قسەم كرد، چاوەڕوانین بزانین دەڕوات یان دەمێنێتەوە،ئەگەر بمێنێتەوە ئەوا بێگومان لە پلانەكانماندا دەبێت بۆ وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button