ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ڤاران باسى هەڵەکانی دەکات

یاریگا
رافایل ڤاران، بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا باس لە هەڵەکانی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ دەکات و دەڵێت تەنها بیر لە داهاتوو دەکاتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بەرگریکارەکە دەڵێت ” دوای یارییەکە دانم بە هەڵەکەمنا و پێویستبوو ئەم قسانە بکەم، بەڵام دواتر تەنها بیرم لە داهاتوو کردەوە. من و رامۆس ماوەیەکی زۆرە پێکەوە یاریی دەکەین تەواوکەری یەکترین و سەرکردایەتی یانەکەمان دەکەین، لەگەڵ هاوڕێیەکانیشم هەمیشە لە یاریگاکان باس لە پلانەکان دەکەین “.

ڤاران لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی دوو هەڵەی کوشندەی کرد و بووە هۆی ئەوەی یانەکەی تووشی دۆڕان بێت و لە پاڵەوانتیەکە دوور بخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button