ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: رێبیچ لەگەڵ میلان دەمێنێتەوە

یاریگا
ئانتی رێبیچ، هێرشبەری کڕواتی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەی، گرێبەستە کاتیەکەی کراوە بە هەمیشەیی.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بڵاویکردووە لەگەڵ یاریزانی کاتی یانەکەیان و هەروەها یانەی ئاینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی کە خاوەنی گرێبەستی هەمیشەیی ئەو یاریزانە بوون، گەیشتنە رێکەوتوون و گرێبەستەکەی کراوە بە هەمیشەیی و ئەو یاریزانە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ووردەکاری نرخی گرێبەستەکە ئاشکرا نەکراوە.

رێبیچ وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن یاریی بۆ ئەیسی میلان کرد و توانی لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان توانی 12 گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار بکات.

Back to top button