ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

” لیڤەرپوول دوو دڵە لە گواستنەوەی ئالکانتارا “

یاریگا
تیاگۆ ئالکانتارا، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا چاوەڕێ دەکرێت ئەم هاوینە بگوازرێتەوە ریزەکانی یانەی لیڤەرپوول، بەڵام ئەو یانەیە دوو دڵە لە گواستنەوەی.

جیمی کاراگەر یاریزانی پێشووی ئەو یانەیە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی میرەری بەریتانی دەڵێت ” دڵنیام و 100 % لیڤەرپوول ناوەڕاستکارەکەی باڤارییەکان دەگوازێتەوە و هەموو رێکارەکانیش کۆتایی هاتوون و 20 ملیۆن پاوەندیش بۆ ئەم پرۆژەیە خەرج دەکرێت، بەڵام ئەو یانەیە بە هۆی هەڵکشانی تەمەنی ئەو یاریزانە دوو دڵە و گومانیان لە گواستنەوەی هەیە، بە پێچەوانەوە دوای یارییە نێودەوڵەتیەکان گواستنەوەکە بە فەرمی رادەگەیندرێت.

یاریزانەکی پێشووی رێدز دەشڵێت کە یانەکەی پێشووی دەستبەرداری ڤایناڵدۆم دەبن و هەر بۆیە بریاریانداوە کە ئالکانتارا وەکو شوێنگرەوەی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button