ئه‌وروپائیسپانیا

ڤینیسیۆس: ئامانجم سەركردایەتیكردنی ڕیاڵ مەدریدە بۆ بردنەوەی سێ نازناوەكە

یاریگا: ڤینیسیۆس جۆنیۆر، یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە كەوا یانەكەی لە وەرزی نوێدا دەجەنگێت بۆ بردنەوەی سێ نازناوەكە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا كە ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتە یاریزانە لاوەكەی مەدرید ووتی: لە دوای كۆتایهاتنی وەرز هەمووان لە ماڵەوە ڕاهێنانیان كردووە، چونكە دەزانین دەبێت بجەنگین بۆ بردنەوەی سەرجەم نازناوەكانی وەرزی نوێ بەتایبەت بە هەبوونی ڕاهێنەرێك كە پارێزگاری دەكات لە تواناكانمان.

هەروەها ووتیشی: لەو باوەڕەدام كە لە باشترین ساتدام لە ڕووی جەستەوە، پێش گەڕانەوەی ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكان بە تەنها ڕاهێنانی زۆرم كردووە، بیركردنەوەم بۆ داهاتوو زۆرە.

لە كۆتایشدا ووتی: لە وەرزی داهاتوودا ئامانجمان بردنەوەی خولی ئیسپانی و چامپیۆنسلیگی و جامی شایە، دەبێت ڕیاڵ مەدرید بگەیەنینە لوتكە.

شایەنی باسە ڕیاڵ مەدرید نەیتوانیوە هیچ جارێك هەر سێ نازناوەكە بباتەوە بەڵام بارسێلۆنای ڕكابەری توانیویەتی دوو جار ئەو كارە ئەنجام بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button