ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

پۆگبا ئامادەیە یانەکەی جێبێڵێت

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامادەیە یانەکەی جێبێڵێت و بۆ یانەکەی پێشووی بگەڕێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ئاشکرای کردووە ناوەڕاستکاری فەڕنەسی شەیتانە سوورەکان ئامادەیە جارێکی دیکە بگەرێتەوە ئیتاڵیا و پەیوەندی بە یانەکەی پێشووی واتە یۆڤێنتۆسەوە بکات، بەڵام کێشەکە لێرەدایە ئەو یاریزانە تاوەکو ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و ئەستەمیشە یانەکەی بە ئاسانی دستبەرداری بێت.

پۆگبا پێشتر لە ساڵی 2012 تاوەکو 2016 یاریی بۆ یۆڤێنتۆس کردووە و دواتر بەرامبەر 105 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button