ئه‌وروپائینگلتەرا

ئەو کەسەی وێنەی لەگەڵ گواردیۆلا گرت وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئەم رۆژانە لەگەڵ خانەوادەکەی لە هەرێمی کەتەلۆنیا کاتەکەیان بەسەر دەبەن و دەنگۆی ئەوەش هەیە ئەو راهێنەرە چاوی بە لیۆنێل میسی کەوتووە.

راهێنەرە کەتەلۆنیەکە لە شاری بارسێلۆنا وێنەیەکی لەگەڵ کەسێکدا گرتووە و دواتر تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس ئەو کەسەی دۆزیەوە و پرسیاری ئەوەیان لێکردووە ئایا مەبەستی پێپ لە هاتنی بۆ شارەکەیان چیە و لە وەڵامدا ئەو کەسە دەڵێت ” من ئاگاداری هیچ نیم و لەبارەی گواستنەوەی لیۆ بۆ یانە ئینگلیزیەکە هیچ قسەیەکمان کردووە، قسەمان لەسەر زۆر شت کرد، بەڵام هیچ باسی ئەم بابەتەمان نەکرد “.

چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە مەبەستی گواردیۆلا لە گەشتەکەی بۆ شاری بارسێلۆنا رازی کردنی لیۆنێل میسی گۆڵکاری ئەو یانەیە بۆ پەیوەندی کردن بە یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button