ئه‌وروپا

کڵۆپ: کێ حەز ناکات مێسی لە تیمەکەیدا هەبێت؟ بەڵام بۆ ئێمە…

یاریگا- هەواڵی ڕۆشتنی لیۆنێل مێسی لە بارسێلۆنا، بوو بە جێی باسی تەواوی میدیا و ناوەند و کەسایەتییە وەرزشییەکان و هەریەکە و بە جۆرێک گوزارش لە بابەتەکە دەکات.

یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوولیش قسەی لەسەر هەواڵە پڕ مشتومڕەکە کرد و لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی ئەمڕۆیدا بەر لە یارییەکەی سبەینێیان بەرامبەر ئارسیناڵ لە جامی قەڵغانی ئینگلیزی، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە خواستی یانەکەی بۆ گواستنەوەی مێسی، کڵۆپ گوتی: “کێ حەز ناکات مێسی لە تیمەکەیدا هەبێت؟ بە دڵنیاییەوە ئێمەش گرنگە لامان، بەڵام ئەوە مەحاڵە بەهۆی گرفتی ماددیەوە.”

لە بارەی پەیوەندیکردنی مێسی بە مان سیتی ڕکابەریانەوە، کڵۆپ گوتی: “ئەوکات بردنەوە لە مان سیتی زۆر زەحمەتتر دەبێت. هەرچەند پێشووتریش بردنەوە لێیان زەحمەت بوو. بەڵام ئەوە بۆ پریمەرلیگ 100٪ نایاب دەبێت.”

لە ئێستادا ئەو یانانەی ناوی ئەفسانە ئەرجەنتینیەکەیان بە توندی پێوە بەستراوە، مان ستیتی و پاریس سانت جێرمانە و، مانچستەر یونایتدیش یەکێکیترە لە بۆچوونەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button