ئه‌وروپائیسپانیا

بە فەرمی هەواڵی چوونی میسی پشت راستکرایەوە

یاریگا
رامۆن پلانس، بەرێوەبەری وەرزشی نوێی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە فەرمی دەنگۆکانی شەوی رابردووی پشت راستکردەوە و لە هەمان کاتدا دەڵێت ئەوان دەیانەوێت میسی لە بریارەکەی پاشگەز بکەنەوە.

بەرێوەبەرە وەرزشیەکەی بارسا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ناساندنی فرانسیسکۆ ترینکائۆ سەبارەت بە دەنگۆی جیابونەوەی لیۆنێل میسی لە یانەکەیان گووتی ” داواکەی لیۆ بۆ جێهێشتنی یانەکەمان هەواڵێکی گرنگ بوو، بەڵام هەمیشە دەڵێینەوە لیۆ یاریزانی بارسێلۆنایە، ئەمڕۆ یاریزانێکی نوێمان ناساند و بەو هیوایەن وەرزی داهاتوو ترینکائۆ مل بە ملی لیۆ بتوانن ئاستێکی باش پێشکەش بکەن. بارسێلۆنا لە مێژوودا چەندین گۆڕانکاری کردووە، ئەمە یەکەمجار و کۆتا جاریش نابێت، بارسا هەمیشە بە هێزەوە گەڕاوەتەوە و ئامانجی ئێمەش بۆ وەرزی داهاتوو ئەوەیە لەگەڵ میسی تیپێکی ئامادە دروست بکەین”.

پلانس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی ” ئێمە رێز لە دەستکەوتەکانی خۆمان لەگەڵ میسی دەگرین، لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەداین لیۆ لە بریارەکەی پەشیمان بکەینەوە و دڵنیاشم کە ئەو یانەکەمان جێناهێڵێت و وەرزی داهاتوو بە هێزەوە دەگەڕێینەوە، لیۆن هەفتەی داهاتوو سەرەتا بەشداری پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات و دواتریش دەست بە راهێنانەکان دەکات، ئەو تاوەکو ئێستا نەیگوتووە بەشداری راهێنانەکان ناکەم”.

Back to top button