چامپیۆنزلیگ

باشترین یاریزانی کۆتا هەفتەی چامپیۆنزلیگ دیاریکرا

یاریگا- پێگەی فەرمی چامپینۆزلیگ ناوی باشترین یاریزانی کۆتا هەفتەی چامپیۆنزلیگ بڵاو کردەوە.

مانوێل نۆیەر وەک باشترین دیاری کرا و توانی لە ڕکابەرەکانی، دووانەی هاوتیمی خۆی، تیاگۆ ئەلکانتارا و کینگسلی کومان و، مارکینۆسی بەرگریکاری پاریس سانت جێرمان بباتەوە.

گۆڵپارێزی باڤارییەکان هۆکارێکی گرنگ بوو لە سەرکەوتنی بایەرن بەسەر پی ئێس جی دا کاتێک بە تاکە گۆڵێکی کومان یارییەکە و بۆ شەشەمین جار نازناوەکە بەرز بکەنەوە.

ئەوەی جێی تێبینیە، کومانی خاوەنی تاکە گۆڵی فیناڵ وەک باشترین یاریزانی یارییەکە خەڵات کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button