ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

فێڵێکی خەیاڵی لە کۆنتی کراوە

یاریگا
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا ئەو کاتەی لە ساڵی 2016 بووە راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی، کەسێک بە ناوی سەرمایەدارێکی ئەم وڵاتە پارەیەکی خەیاڵی لێوەرگرتووە.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکرای کردووە، ئەو کاتەی راهێنەرە ئیتاڵیەکە لە لەندەن بوو، کەسێک بە ناوی ماسیمۆ پۆچیچیۆ خۆی وەکو سەرمایەدار ناساندووە و داوای لێکردووە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی پێ بدات، لە بەرامبەردا لە سەرەتای ساڵی 2020 سوودێکی خەیاڵی پێدەدات، بەڵام دوای ماوەیەک دەرکەوت کە ئەو کەسە هەموو بەڵگەکانی ساختەن و فێڵی لە راهێنەرەکە و حەوت کەسی دیکەش کردووە.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووە دوای دەستکەوتنی زانیاری کە ئەو کەسە ساختەکار بووە، کۆنتی سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە و لێکۆلینەوەکان بۆ دۆزینەوەی دەستی پێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ سەرەداوێک نەدۆزراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button