ئیسپانیا

پۆستێکی لویس سوارێز مشتومڕی زۆری لێ دەکەوێتەوە

یاریگا- لە سەروبەندی کۆبوونەوەی زیاتری گومانەکان لەسەر داهاتووی لویس سوارێز دوای وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا لەلایەن ڕۆناڵد کومان، یارزانەکە بە دانانی نووسینێک لە ئینستارمی خۆی، مشتومڕ دێنێتە ئاراوە.

هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە لە ستۆری ئینستاگرام نووسینێکی داناوە بەبێ ئەوەی ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر مەبەست و ناوەڕۆکەکەی بخاتە ڕوو: “هەرگیز لە بیری کە، خۆتیت ئەندازیاری چارەنووسی خۆت.”

دواتر لە میدیاکاندا ئەوە وەک وەڵامێک بۆ قسەکانی کومان لێک درایەوە کە گومانی لای هاندەرانی بارسا دروست کردووە بەوەی سوارێز لە پلانەکانیدا نابێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵە جیاوازەکان باسیان لە نیازی یانەی ئایاکسی هۆڵەندی و پێشووتری هێرشبەرەکە دەکرد، بە تایبەت دوای هاتنی کومان و کەڵەکەبوونی گومانەکان بۆ ڕۆشتنی سوارێز لە بلاوگرانا.

بابەتی زیاتر

Back to top button