ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

چێڵسی نزیک بووەتەوە لە هێنانی یاریزانێکی بایەر لیڤەرکوزن

یاریگا
کای هاڤێرتز، یاریزانی ئەڵمانی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەم وڵاتە لە هەموو کاتێک نزیک بووەتەوە لە ریزەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی و چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو یاریزانە بگوازرێتەوە بۆ پرێمەرلیگ.

رۆژنامەی وەرزشی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووە دوێنێ چوار شەممە بەرپرسانی هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی یاریزانە ئەڵمانیەکە کۆبونەتەوە و یانە لەندەنیەکە 65 ملیۆن وەکو گرێبەستەکەی و 15 ملیۆن پاوەندیش وەکو پاداشتەکان پێشکەش بە یانە ئەڵمانیەکە کردووە، بەڵام ئەو یانەیە سوورە لەسەر ئەوەی بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەکەیان نابن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە چێڵسی ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی هاڤیرتز پارەی پاداشتەکە زیاتر بکات و پێشبینیش دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button