ئه‌وروپائیسپانیا

” بریار بوو سێتێین ببێتە راهێنەری یانەکەمان ”

یاریگا
کیکێ سێتیێن، راهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنای پێش ئەوەی ببێتە راهێنەری ئەو یانەیە، لەگەڵ یانەیەکی میسڕی گەیشتبووە رێکەوتن و بریار بوو ببێتە راهێنەری یانەی ئێف سی میسڕی ئەم وڵاتە.

تورکی ئال شێخ سەرۆکی یانەی ئالمیریای ئیسپانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری فەرمی یانەکەی گووتی ” ئەو کاتەی سێتیێن بووە راهێنەری بارسێلۆنا، ئێمە کۆتاییمان بە هەموو شتێک هێنا بوو و بریار بوو ببێتە راهێنەری یانەی ئێف سی میسڕ، هەروەها ئەو راهێنەرە لیستی ناوی ئەو یاریزانانەشی پێشکەشی ئێمە کرد بوو کە بۆ یانەکەمان بگوازینەوە، بەڵام لە ناکاو یانە کەتەلۆنیەکە ئەو راهێنەرەی رازی کرد وئەویش بووە راهێنەری ئەو یانەیە ”.

کیکێ سەرەتای ئەمساڵ لە شوێنی ڤالڤێردی بووە راهێنەری بارسێلۆنا و هەر زوو نازناوی لالیگای لەدەستدا و لە چامپیۆنزلیگیش بەرامبەر بارسێلۆنا تووشی دۆڕانێکی قورس بوو.

Back to top button