ئینگلتەرا

یاریزانانی یانەیەکی ئینگلیزی بایکۆتی یارییەکانی وەرز دەکەن

یاریگا-یاریزانانی یانەی بۆڵتۆن واندەرز بڕیاریانداوە لە کۆتا دوو یاری ئەم وەرزەی خولی پلەیەکی ئینگلیزی یاری نەکەن بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان.

بۆڵتۆن دوو یاری بەرامبەر برێنتفۆرد و نۆتینگهام فۆرێست ماوە بەڵام یاریزانەکان ئەمڕۆ بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “قەیرانە داراییە درێژخانەکەی یانەکە  هیچ ئاسۆیەکی  پێوە دیارنیە، تەواوی یاریزانەکان موچەی مانگی سێ یان وەرنەگرتووە و هەروەها پێنج کەسیش لە ستافی راهێنەران بەهەمان شێوە. تا ئێستا دان بەخۆمان دا گرتووە و بەشداری مەشق و چالاکییەکانمان کردووە بەڵام رایدەگەیەنین ئامادەنین لە کۆتا دوو یاریدا بەشداربین ئەگەر بارودۆخەکە بەم جۆرە بمێنێتەوە”.

یانەی بۆڵتۆن واندەرز کە ساڵانێک لە پریمەرلیگدا یاری دەکرد، لەم وەرزەدا جگە لە قەیرانی دارایی ئاستیشی زۆر خراپە و دابەزینی بۆ خوولی پلە دوو مسۆگەرکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button