چامپیۆنزلیگ

ڕاهێنەری بایەرن: پلانمان هەیە بۆ مێسی

یاریگا- هانسی فلیک، ڕاهێنەری بایەرن میونخ لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی بارسێلۆنا تیشکی خستە سەر چەند تەوەرێکی جیاواز و لە نێویشیاندا پلانەکانیان بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لیۆنێل مێسی.

لە گرنگترین لێدوانەکانی ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە، کە سەرچاوە جیاوازەکان گرنگیان پێداوە:

بــەراوردی نێوان ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و مێسی

“ناتوانیت لڤا بە مێسی بەراورد بکەیت. بەو پێیەی ڕۆبێرت  سەرسوڕهێنەرە وەک هێرشبەرێکی سەرەڕم. زۆر تایبەتمەندێتی تێدایە لە ناو ناچەی سزا و هەمیشە گۆڵ تۆمار دەکات، هەروەها پاسی گۆڵیش دەدات. پێم وابێت لەم ساڵانەی دواییدا، مێسی بە ڕادەیەکی زۆر باشترین یاریزانی جیهان بووە.”

پلان بۆ ڕاگرتنی مێسی

“ئە یارییە، یاری بایەرن و مێسی نییە، بەڵکوو بایەرنە بەرامبەر بارسا. بە دڵنیاییەوە کە مێسی سەرسوڕێنەرە، ئێمەش پلانمان بۆی ئامادە کردووە، بەڵام پێتانی ناڵێم.”

پاڵێوراو بۆ بردنەوەی یارییەکە

“تەنها ئەوە دەڵێم کە ئەوپەڕی ڕێز لە بارسێلۆنا دەگرین. لەو چەند ساڵەی دواییدا دەستیان گرتبوو بەسەر چامپیۆنزلیگدا. بارسا بوو بە ئیلهامبەخش بۆ زۆرێک لە یانەکان و ڕاهێنەرانیش بەهۆی ئەو شێوازەی یاریکردنیان و هێنانە ‌پێشەوەی لاوەکانی لاماسیا. ئەوەش شتێک بوو کە جیهان پێی سەرسام بوو. ئەوان خاوەنی یاریزانگەلێکی نایابن، نەک تەنها مێسی. جێرارد پیکی، سێرجیۆ بۆسکێتس، گریزمان، ڕاکیتیچ، سوارێز، شتیگن، ئەوان زۆر بەهێزن. خاڵی بهێزیان دەزانین و، دەشزانین چۆن بە ئاست و شێوازی خۆمان ڕووبەوویان ببینەوە. پلانمان هەیە و دەمانەوێت بەرامبەریان بیخەینە گەڕ.”

ئەمشەو کاتژمێر 10 لە ناو خاکی پورتوگال هەردوو یانە لە میانی یاری چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

Back to top button