ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

یوێفا ناوبژیوانی یاریی بارسێلۆنا و بایرن میونشنی دیاریی کرد

یاریگا
یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپا دامیر سکۆمینای سلۆڤینی وەکو ناوبژیوانی یارییەکەی نێوان بارسێلۆنا و بایرن میونشن دیاریی کرد.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا ” یوێفا ” ناوبژیوانی سلۆڤینیایی وەکو ناوبژیوانی یارییەکەی نێوان هەردوو یانە ئەڵمانیەکە و کەتەلۆنیەکە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەست نیشانکرد، ئەو ناوبژیوانە پێشتر لە ساڵی 2013 یاریی نێوان ئەو دوو یانەیەی لە قۆناخی پێش کۆتایی لە یاریگەی کامپ نۆ بەڕێوە بردووە و لە یارییەکەدا باڤارییەکان توانیان یاریی گەڕانەوە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بلاوگرانا ببەنەوە.

بارسێلۆنا و بایرن میونشن لە یەک یاریی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ هەینی داهاتوو لە پۆرتوگاڵ رووبەرووی یەکتری دەبنەوە و براوەی ئەم یارییە دەگاتە قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانتیەکە.

Back to top button