ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میلان ناوەڕاستکارە فەڕەنسیەکەی دەوێتەوە

Yariga App

یاریگا-پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، هەردوو یانەی چێڵسی ئینگلیزی و ئەیسی میلانی ئیتاڵی لە ئێستادا لە گفتوگۆدان، تا جارێکی دیکە ناوەڕاستکارە فەڕەنسیەکە ڕوو لە سێریا ئەی بکاتەوە.

ئەیسی میلان لەلای خۆیەوە بڕی (٣) ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بەچێڵسی کردووە، تا دووبارە بۆماوەی ساڵێک بەشێوەیەکی خواستن (باکایۆکۆ) بگوازێتەوە ڕیزەکانی لەگەڵ مافی کڕینەوەی یاریزانەکە بەبڕی (٣٥) ملیۆن یۆرۆ، بەگوێرەی هەمان سەرچاوەش باکایۆکۆش لەلایەن خۆیەوە لاری نییەو تەنها مەوەتەوە سەر یانە لەندەنیەکە تا ڕەزامەندی نیشان بدات.

یاریزانە تەمەن (٢٥) ساڵانییەکە لە وەری (١٩-٢٠١٨) بەشێوەیەکی خواستن لە چێڵسیەوە گوازرایەوە بۆ میلانی ئیتاڵی و بەدرێسی ئەو یانەیەش لە ٤٢ یاریدا بەشداریکرد و گۆڵێکیشی تۆمارکرد، دواتریش لە وەرزی (٢٠٢٠-١٩) بەشێوەیەکی خواستن لە چێڵسیەوە گوازرایەوە بۆ مۆناکۆی فەڕەنسی و لە ٢٠ یاریدا گۆڵێکی بۆ ئەو یانەیەش تۆمارکرد، لە ئێستاشدا دوای کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی میلان جارێکی دیکە دەیەوێت لە فەڕەنساوە بیگوازێتەوە ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button