ئه‌وروپائیسپانیا

ئۆسمان دێمبێلی لەگەڵ بارسێلۆنا گەشتی پۆرتوگاڵ دەکات

یاریگا
ئۆسمان دێمبێلی، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای ماوەیەکی زۆر هەفتەی رابردوو لەگەڵ یانەکەی دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە.

رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووە گۆڵکارە فەڕەنسیەکەی بلاوگرانا بە هۆی پێکان نزیکەی شەش مانگ بوو لە یاریگاکان دوور بوو و هەفتەی داهاتووش گەڕایەوە و بەشداری راهێنانەکانی کرد، بەڵام بۆ یارییەکەی بەرامبەر ناپۆلی بانگهێشت نەکرا و ئەمڕۆ کیکێ سێتیێن راهێنەری ئەو یانەیە بریاریداوە کە ئەو یاریزانە لەگەڵ شاندی یانەکەیان گەشتی پۆرتوگاڵ بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نیە بەشداری یارییەکە بکات.

بارسێلۆنا هەینی داهاتوو کاتژمیر 22:00 بە کاتی هەولێر لە یاریی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە شاری لیسبۆنای پۆرتوگاڵ رووبەرووی بایرن میونشن دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button