ئه‌وروپائیسپانیا

” بارسێلۆنا لە ئاست بایرن میونشن نیە ”

یاریگا
بارسێلۆنا لە یاریی قۆناخی چارەکی کۆتای چامپیۆنزلیگ رووبەرووی بایرن میونشن دەبێتەوە و یاریزانێکی پێشووی ئەو یانەیەش پێیوایە ئەو یانەیە لە ئاست یانە ئەڵمانیەکە نیە.

لویس سوارێز میرامۆنتێس خاوەنی باڵۆن دۆری ١٩٦٠ و یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا بە رادیۆی کادێنا سێری گووتووە ” بەداخەوە بارسا لە یارییەکەی بەرامبەر ناپۆلی زۆر لاواز بوو و ئەگەر یانە ئیتاڵیەکە گۆڵی دووەمی کردبا، ئەو کات توانای ئەوەیان هەبوو یارییەکە بە ئاسانی یەکسان بکەنەوە، چونکە یاریزانەکانی بەرامبەریان بە تەواوەتی ووزەیان نەمابوو و ئەمەش بەرا،بەر بایرن میونشن گەورەترین کێشەیان دەبێت ”.

یاریزانەکەی پێشووی بارسا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت کە بلاوگرانا لە ئاست بایرن میونشن نیە و هیچ کەسایەتی تیپێکی باش و گەورەیان نیە.

Back to top button