ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕیاڵ یاریزانێکی میلانی دەوێت

یاریگا- یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوی لە گواستنەوەی ڕافایل لیاوی هێرشبەری ئەی سی میلانە و دەیەوێت ئەو یاریزانە پورتوگالیە بگوازێتەوە قەڵای سپی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دۆن باڵۆن، ڕیاڵ ئەو یاریزانە 21 ساڵانەی بۆ شوێنگرەوەی کەریم بنزیمە کردۆتە ئئگامانج، ئەوەش دوای ئەوەی لۆکا یۆڤیچ و دیاز نەیانتوانی بە باشی خۆیان بسەلمێنن.

هاوینی ڕابردوو میلان نرخی 33 ملیۆن یۆرۆی وەک نرخی یاریزانەکە دیاری کردبوو. هەمان سەرچاوەی سەرەوە، باس لەوە دەکات کە ڕۆسۆنێری نایەوێت بەو نرخە کەمتر دەستبەرداری لیاو بێت

بابەتی زیاتر

Back to top button