ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئینته‌ر میلان گرێبه‌ستێکی دیکه‌ی بارسێلۆنای ره‌تکرده‌وه‌

یاریگا
یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌م هاوینه‌ ده‌یه‌وێت به‌رگریکارێکی نوێ بگوازێته‌وه‌ ریزه‌کانی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای ئالێساندرۆ باستۆنی به‌رگریکاری یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی ده‌کات.

رۆژنامه‌ی وه‌رزشی سپۆرتی که‌ته‌لۆنی بڵاویکردووه‌ کارگێری بلاوگرانا له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌ پێناو گواستنه‌وه‌ی به‌رگریکاره‌ لاوه‌که‌ی نێرازۆری هه‌وڵه‌کانیان ده‌ست پێکردووه‌، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و یانه‌ی ئیتاڵیاکه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌نیه‌ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه‌ بێت، بۆیه‌ چاوه‌ڕێ ده‌کرێت بارسا به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانیان.

کارگیری بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌رگریکارێکی دیکه‌ بگوازێته‌وه‌ یانه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێرارد پیکێ سه‌رکردایه‌تی هێلی به‌رگری یانه‌که‌یان بکه‌ن.

بابەتی زیاتر

Back to top button