ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

نێیمار داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا نایەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا و ئامانجیەتی لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

یاریزانە بەڕازیلیەکەی شازادەکان هاوینی رابردوو هەوڵێکی زۆریدا بەرپرسانی یانەکەی رازی بکات رێگەی پێبدەن بگەڕێتەوە ئیسپانیا، بەڵام دواجار سەرکەوتوو نەبوو و دەنگۆیەک هەبوو کە ئەم هاوینە دەگەڕێتەوە بارسا، بەڵام رۆژنامەی Le10Sportـی فەڕەنسی زانیاری دەستکەوتووە ئەو یاریزانە بەڕێوەبەری کارەکانی ئاگادار کردووەتەوە نایەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

چەند سەرچاوەیەکیش بڵاویان کردووەتەوە نێیمار بە هۆی زۆری نرخەکەی ناتوانیت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا و چاوەڕێ دەکات دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بە خۆرایی بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی.

بابەتی زیاتر

Back to top button