ئه‌وروپائیسپانیا

کۆتینیۆ داهاتووی خۆی یەکلایی کردووە

یاریگا
فلیپ کۆتینیۆ، یاریزانی بەڕازیلی کاتی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە پرێمەرلیگی ئینگڵاند یاریی بکات.

کیا جورابچیان بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانی بەڕازیلی بە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی گووتووە ” هەرچەندە ئەو یاریزانە بەو هیوایەیە وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە بارسێلۆنا و یاریی بۆ ئەو یانەیە بکات، بەڵام لە ئەگەری سەرنەکەوتن لەو پرۆژەیە، ئەوا دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ و یاریی بۆ یانەیەکی ئینگلیزی دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نیە کام یانە دەبێت ”.

کۆتینیۆ دوو وەرزە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەکات و دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button