ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا ماریانۆ دیاز بەرامبەر مان سیتی یاری ناکات

یاریگا- دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە گەڕانەوەیان بۆ ڕاهێنانەکان ئەنجامی پشکینەکانی پۆزەتیف دەرچوو، بەو هۆیەوە ماریانۆ دیازی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید لە ماڵەکەی خۆیدا کەرەنتین دەکرێت.

پاش کۆتایی هاتنی لالیگا و بەرزکردنەوەی نازناوەکە، زینەدین زیدان ماوەی هەفتەیەک پشووی دا بە یاریزانەکانی تا ئەمڕۆ و گەڕانەوەیان بۆ دەست کردن بە ڕاهێنانەکان پێش یارییەکەیان بەرامبەر مان سیتی، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ماریانۆ دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، لە تەواوی تیمەکە دابڕێنرا.

کادینا کۆپی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە ناوبراو تا ڕۆژی یارییەکەی مان سیتی کە دەکاتە 7ی مانگی داهاتوو، ماوەی کەرەنتینەی تەواو نابێت، بەوەش بەشداری ئەو یاریە ناکات.

Back to top button