
یاریگا –
یانەی زاخۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانی یانەکەی حەمید حاجی بۆ وەرزی نوێی 2026-2027ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق راگەیاند.
یانەی زاخۆ بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ حەمید حاجی، بەرگریکاری یانەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی ئەو یاریزانەیان بۆ وەرزێکی دیکە نوێکردووەتەوە و حەمید لە وەرزی 2026/2027 لە یانەکەی پردی دەلال دەمێنێتەوە.
کارگێڕیی یانەکە لە راگەیەندراوەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەهۆی خۆشەویستی و وەفاداریی زۆری بۆ لۆگۆی یانەکە، حەمید حاجی ئامادەیە لە هەر پێگە و ناوچەیەکدا یاریی بکات کە راهێنەر پێویستی پێی دەبێت.