ئه‌وروپائیتاڵیا

پۆکێتینیۆ دەبێتە راهێنەری یانەیەکی ئیتاڵی

یاریگا
ماوریزیۆ پۆکێتینیۆ، راهێنەری ئارجێنتینایی پێشووی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بووەتە ئامانجی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا و چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی ئەو یانەیە بکات.

رۆژنامەی LA STAMPAـی ئیتاڵی بڵاویکردووە کارگێری خانمە پیرەکە بریاریانداوە کۆتایی ئەم وەرزە ماوریزیۆ ساری راهێنەری یانەکەیان دوور بخەنەوە و لە شوێنی ئەویش راهێنەری پێشووی تۆتێنهام دەست نیشان بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی گفتوگۆیان کردووە و هەردوولا گەیشتووەنەتە رێکەوتن، بۆیە ئەگەرێکی زۆر هەیە وەرزی داهاتوو ئەو راهێنەرە سەرکردایەتی بیانکۆنێری بکات.

پۆکێتینیۆ دوای دوورخستنەوەی لە ریزەکانی یانە لەندەنیە، تاوەکو ئێستا چەندینجار داواکاری پێگەیشتووە، بەڵام سەرجەمیانی رەتکردووەتەوە.

Back to top button