ئه‌وروپائیتاڵیا

یۆڤێنتۆس یاریزانێکی ئارسێناڵی دەوێت

یاریگا
کارگێری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بریاریداوە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی دیکەی ئەم هاوینە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئالێکساندەر لاکازێت گۆڵکاری فەڕەنسی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بدەن.

ماڵپەری لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە کارگێری بیانکۆنێری ماوەیەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانی فەڕەنسی و هەروەها هاتا بەریتانیەکانیان گفتوگۆکانیان دەست پێکردووە و هەردوولا گەیشتونەتە رێکەوتنی سەرەتایی و چاوەڕێ دەکرێت یاریزانەکە هاوینی داهاتوو لە سێریائەی بەردەوام بێت.

لاکازێت هاوینی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسێناڵ کۆتای دێت و یانە لەندەنیەکە دەیەوێت بەرامبەر دەستکەوتنێ بڕێک پارە پێش کۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەکەی دەستبەرداری بێت.

Back to top button