ئه‌وروپائیتاڵیا

بارسێلۆنا نزیکە لاوتارۆ لەدەست بدات

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنا ماوەیەکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا دەدات، بەڵام بودجەی تەواویان بەردەست نەبووە بۆ ئەم پرۆژەیە.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردووە پێدەچێت یاریزانە ئارجێنتیناییە لەدەست بارسا بچێت، چونکە کارگێری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی هاتووەتە سەر هێڵ و ئامادەن پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش بە نێرازۆری بکەن، چونکە ئەم یانەیە دوای لادرانی سزاکەی لە بێ بەش کردنیان لە چامپیۆنزلیگ، بودجەیەکی زەبەلاحیان بۆ گواستنەوەی یاریزانان ئامادە کردووە.

لاوتارۆ خۆی حەز دەکات پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کێشەی بۆ دروست کردووە و چاوەڕێ دەکرێت بگوازرێتەوە پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button