ئه‌وروپائینگلتەرا

گواردیۆلا هێرش دەکاتە سەر خاڤیەر تێباس

یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بە توندی هێرش دەکاتە سەر خاڤیەر تێباس سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا و بە مرۆڤێکی حەسود ناوی دەبات.

دوای ئەوەی دادگای وەرزشی جیهانی CAS تانەکەی یانەی مانچێستەر سیتی پەسەند کرد و سزای دوورخستنەوەی ئەو یانەیەی لە دوو وەرزی داهاتووی لە چامپیۆنزلیگ لادا، بە هۆی ئەوەی کە پێشتر لەلایەن یوێفاوە ئەو سزایەیان بەسەردا سەپێندرا بوو، سەرۆکەکەی ئەنجومەنی لالیگا رەخنەیەکی توندی لە دادگاکە گرت و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە راهێنەرەکەی مان سیتی وەڵامی بداتەوە و بە مرۆڤێکی حەسود ناوی ببات.

پێپ لە وەڵامی خاڤیەر تێباس دەڵێت ” ئەو مرۆڤێکی زۆر حەسودە و پێدەچێت دادوەرێکی زۆر لێهاتوو بێت، بۆیە داواکارم لە کەیسی داهاتوو ئەو چارەنسمان یەکلایی بکاتەوە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button