ئه‌ڵمانیا

بەهۆی تۆمارە ڤیدیۆیەکەوە مانوێل نۆیەر گرفتاری کێشەیەکی سیاسی بووە

یاریگا- مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی یانەی بایەرن میونشن کە ئێستا بۆ بەسەر بردنی پشوەکانی لە کرواتیایە، بەهۆی تۆمارە ڤیدیۆیەکەوە گرفتی سیاسی بۆ رووست بووە.

لە گرتەکەدا نۆیەر لەگەڵ ‌‌کۆمەڵێک کەسیتردایە و لە نێویشیاندا تۆنی تاپالۆڤیچی ڕاهێنەری تایبەتی گۆڵپارێزەکەی بایەرن. تۆنی لە ئەڵمانیا لەدایک بووە لە بەرەبابی کرواتیە.

نۆیەر هاوشانی ئەوانیتر سرودێکی کرواتی دەڵێتەوە کە پاڵپشتی فاشی و ڕاستڕەوە توندەنی ئەو وڵاتە دەکات. ئەوەش دژی نەتەوەکانی بەڵقانە.

زۆرێک لەسەرچاوەکان باس لەوە دەکەن نۆیەر لە ئێستادا نایەوێت هیچ روونکردنەوەیەک بدات. لە کاتێکدا هەندێکیتر دەڵێن ئەو گۆڵپارێزە تەنها وشەکانی نێو سروودەکە دەڵێتەوە بێ ئەوەی لێی تێ بگات.

ئەم مشتومەڕە ئیڤان ڕاکیتیچی کرواتی هێناوە دەنگ و دەڵێت: “ئێمە لە کرواتیا نۆیەر وەک بەشێک لە خۆمان دەبینین. ئەو هەرکاتێک دێتە ئێڕە هەست بە ئاسوودەیی دەکات. گۆرۆێکەش شتێکی وەهای تێدا نییە.”

Back to top button