ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

ڕیاڵ دەستبەرداری ڕیژەی 50%ی یاریزانێکی دەبێت

یاریگا- یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینەدا بە یەکجارەکیی دەستبەرداری یاریزانێکی ببێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانی، یانە شاهانەکە دەیەوێت لەم هاوینەدا خیسۆس ڤاییخۆ بفرۆشێت لە بری جارێکیتر ناردنەوە دەرەوەی بە شێوەی خواستن، کە لە ئێستادا بۆ یانەی گرانادا یاری دەکات.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی بڵاو کردۆتەوە کە نیازی ڕیاڵ ئەوەیە تەنها 50%ی بەرگریکارەکە بفرۆشێت، لە بەرامبەردا خاوەندارێتی بەسەر نیوەکەی تری مافەکانی ڤاییخۆ دەمێنێتەوە.

ئەم جۆرە لە پلانەی مێرەنگی هۆکاری ئەوەیە هێشتا متمانەیان بە ناوبراو هەیە کە لە داهاتوودا بتوانێت ببێت بە یاریزانێکی سەرەکی ڕیاڵ و خۆی لەگەڵ کەشی قەڵای سپیدا بگونجێنێت.

ئەوەی لە ڕۆژژامەی ئاس-دا هاتووە سەبارەت بە نرخی ڤاییخۆ، بریتیە لە 15 ملیۆن یۆرۆ، بەوەش ڕیاڵ مەدرید 7.5 ملیۆنی دەخاتە خەزێنەی خۆی.

Back to top button