ئیسپانیاگرنگترین

ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید؛ گەورەترین یاریزان و بچووکترین سەرکردە

رەفتارە سەیرەکانی کیلیان هەمووان سەرسام دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەو ئاست و رەفتارانەی کیلیان ئێمباپێ لە چەند هەفتەی رابردوو پێشانی داون، بوونەتە جێی سەرنج و تووڕەیی چاودێرانی وەرزشی.

سێرجیۆ ڤالێنتین، رۆژنامەنووسی رادیۆ مارکا بڵاویکردووەتەوە، بۆ یەکەمجار، ئێمباپێ وەکوو یاریزانێک دەردەکەوێت کە نازانێت لە کوێیە و چی دەوێت، ئەمەش گومانی زۆری دروستکردووە کە ئێمباپێ دەیەوێت تۆڵەی شکستهێنانی پڕۆژەکەی چابی ئاڵۆنسۆ لە هاوڕێکانی بکاتەوە.

رەفتارە نەگونجاوەکانی ئێمباپێ

رۆژنامەنووسە باوەڕپێکراوەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، کە پێی وایە ئێمباپێ بەم کارانەی زیانێکی گەورە بە ناوبانگی خۆی و پەیوەندی لەگەڵ هاندەرانی ریال مەدرید دەگەیەنێت؛

  • گەشتە کتوپڕەکان؛ رۆشتنی بۆ ئیتاڵیا و بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لە کاتێکی ئاوا هەستیاردا، کارێکی نەگونجاو بوو.

  • بێباکی بەرامبەر یارییەکان؛ گەیشتنی بۆ یاریی بەرامبەر ئیسپانیۆل تەنیا 10 خولەک پێش دەستپێکردن، نیشانەی کەمکردنەوەی بەهای یانەکەیە.

  • پێکەنین لە کاتی قەیراندا؛ لە کاتێکدا ژووری خۆگۆڕین بەهۆی کێشەکانی ڤاڵڤێردی و چوامێنییەوە دەکوڵا، مباپێ بە پێکەنینەوە دەرکەوت، کە ئەمە وەک بێڕێزی بە دۆخی یانەکە دەبینرێت.

  • ترس لە پێکان: گومان دەکرێت مباپێ تەنها بۆ پاراستنی ئەژنۆی و بەشداریکردنی لە مۆندیالی مانگی داهاتوو، خۆی لە یارییە بەهێزەکان بدزێتەوە.

سوپەرستار هەیە، بەڵام سەرکردە نا!

هەمان رۆژنامەنووس لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئێمباپێ هەرگیز سەرکردە نەبووە. هەرچەندە ئەو لە رووی تەکنیکییەوە باشترینە و زۆر زیرەکە، بەڵام نە ئەو، نە ڤینیسیۆس و ڤاڵڤێردی نەیانتوانیوە وەکوو سەرکردەیەکی راستەقینە لە کاتی تەنگانەدا دەربکەون. ئەم دابڕانە دەروونییەی ئێمباپێ لەگەڵ واقیعی ئێستای ریال مەدرید، وێنەی ئەو یاریزانەی لای هاندەر بە تەواوی شێواندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button