ئیسپانیا

بریکارەکەی: هۆکاری سەرەکی ڕۆیشتنی ئەشڕەف لە مەدرید زیدان بوو

یاریگا – ئەلێخاندرۆ کامانۆ، بریکاری یاریزان ئەشڕەف حەکیمی، ڕایگەیاند کە زینەدین زیدان هۆکاری سەرەکی ڕۆیشتنی ئەشڕەف بوو لە ڕیال مەدرید.

بەرگریکارە مەغریبیەکە کەوا دەرچووی ئەکادیمیای لۆس بلانکۆسیشە، هەفتەی ڕابردوو گرێبەستێکی لەگەڵ ئینتەر میلان ئیمزا کرد، دوای دوو ساڵ یاریکردن بۆ دۆرتمۆند بەشێوەی خواستن. ئێستاش بریکاری یاریزانی ناوبراو هاتۆتە دەنگ هۆکاری ڕۆیشتنەکەی دەخاتە ئەستۆی زیندان و دەڵێت:

زیدان هۆکاری سەرەکی ڕۆیشتنی ئەشڕەف بوو لە ڕیال مەدرید. گەڕانەوەی ئەشرەف بۆ مەدرید ژیرانە نەدەبوو، بەهۆی یاریکردنی بەردەوامی دانی کارفاخال و نەبوونی جێگایەکی هەمیشەیی بۆ یاریزانەکە، بڕیاری کۆتاییش لای زیدان بووە.

لەبارەی هەڵبژاردنی ئینتەر، بریکارەکەی ئەشڕەف ڕایگەیاند:

کۆنتی ڕۆڵێکی دیاری هەبوو لە ڕازیکردنی ئەشرەف بەوپێیەی هەمیشە لەگەڵماندا قسەی دەکرد. کاتێکیش ڕاهێنەرێک پێداگرە لەسەر هاتنت بۆ یانەکەی، ئەوا بەدڵنیاییەوە تۆی کردۆتە بەشێکی گرینگی پلانەکانی بۆ وەرزی داهاتوو.

شایانی باسە حەکیمی ٥٤ یاری بەدرێسی دۆرتمۆندەوە ئەنجام دابوو و ٧ گۆڵیشی تۆمارکردبوو.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button