ئه‌وروپائیسپانیا

یانەیەکی ئیسپانی دەیەوێت کۆتینیۆ بگوازێتەوە

یاریگا
فیلیپ کۆتینیۆ، یاریزانی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنا کە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەکات بووەتە ئامانجی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە کارگێری یانە مەدریدیەکە لەسەر داوای دیێگۆ سیمیۆنێ راهێنەرەکەیان دەیانەوێت لەگەڵ کارگێری بارسێلۆنا لە پێناو گواستنەوەی یاریزانی بەڕازیلی ئەو یانەیە دەست بە گفتوگۆ کردن بکەن، بەڵام گەورەترین کێشەی ئەو یانەیە زۆری نرخی ئەو یاریزانەیە.

کۆتینیۆ دوای چاومپیۆنزلیگ گرێبەستە کاتیەکەی کۆتایی دێت و دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بەڵام ئەو یانەیە یاریزانەکەی ناوێت و ئامادەن بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بن.

Back to top button