ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤاسکۆ دێ گاما بەفەرمی گەڕانەوەی فیلیپ کۆتینیۆی بۆ ریزەکانی راگەیاند

جارێکی دیکە ئاستۆن ڤیلا بە خواستن بەڕێیکرد

Yariga App

یاریگا –

ڤاسکۆ دێ گامای بەڕازیلی بەفەرمی گواستنەوەی فیلیپ کۆتینیۆی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

یانەی ڤاسکۆ دێ گامای بەڕازیلی بەفەرمی رایگەیاندووە، فیلیپ کۆتینیۆ یاریزانی بەڕازیلی کە لە یانە بەڕازیلییەکە دەستی بە یاریی کردووە، بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک لە ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزییەوە دەچێتە ریزەکانی یانە بەڕازیلییەکە.

کۆتینیۆ (32 ساڵان) کە ساڵی 2008 لە ریزی تیپی لاوانی یانەی ڤاسکۆ دێ گاما دەستی بە یاریی کرد، بۆ ماوەی وەرزێک لە یانەی ڤاسکۆ دێ گاما یاریی دەکات، لەکاتێکدا وەرزی رابردووش بە خواستن لە ئاستۆن ڤیلاوە روویکردبووەوە ریزەکانی دوحەیلی قەتەڕی و لەو یانەیە یاریی دەکرد.

کۆتینیۆ کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 7.5 ملیۆن یۆرۆیە، تاوەکو ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی هەیە و ساڵی 2022 پەیوەندی بەو یانەیە کرد.

کۆتینیۆ لە ڤاسکۆ دێ گاما درێسی ژمارە 11 دەپۆشێت کە پێشتر 19 یاریی فەرمی بە درێسی ئەو یانەیە کردووە و گۆڵێکیشی کردووە، کۆتینیۆ پێشتر لە ریزی یانەکانی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، بارسێلۆنای ئیسپانی، بایرن میونشنی ئەڵمانی و ئینتەر میلانی ئیتاڵیش یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button