ئه‌وروپائیسپانیا

” میسی داهاتووی خۆی یەکلایی کردووە و بارسا جێدێڵێت ”

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری ئارجێنتینایی بارسێلۆنا بریاریداوە وەرزی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت و رۆژنامەنوسێکی باوەڕپێکراویش داهاتووی ئەو یاریزانەی ئاشکرا کردووە.

کریستین مارتین رۆژنامەنوسی Fox tv کە زۆربەی هەرە زۆری زانیارەکانی راست و دروستن بڵاویکردووە لیۆ دوای جێهێشتنی بارسێلۆنا دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتی بکات و کارگێری ئەو یانەیەش هەموو ئامادەکارییان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە کردووە و لە ئینگڵتەڕاش چەند سەرچاوە ئەو زانیارییانەیان پشت راستکردووتەوە.

لەلایەکی دیکەوە رۆی نامار رۆژنامەنوسی دیاری ئارجێنتیناییش ئەو زانیارانەی رۆژنامەنوسەکەی Fox tv پشت راستکردووەتەوە و بە دووری نابینێت کە لیۆ وەرزی داهاتوو درێسی مان سیتی لەبەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button