ئه‌وروپائیتاڵیا

یاریزانێک ریکۆردێکی رۆناڵدۆی شکاند

یاریگا
گێلسۆن فێرناندێز، یاریزانە لاوەکەی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنا ریکۆردی کریستیانۆ رۆناڵدۆی هاونیشتیمانی شکاند و بووە بچوکترین یاریزانی مێژووی یانەکەی.

رۆژنامەی وەرزشی ریکۆردی پۆرتوگاڵی بڵاویکردەوە ساڵانێک بوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوەنی ریکۆردی بچوکترین یاریزانی یانە سپۆرتینگ لیسبۆنا بوو، بەڵام فێرناندێز لە یاریی ئەم هەفتەی یانەکەی بەشداری کرد و ئەو ریکۆردەی بە ناوی خۆیەوە کرد.

گێلسۆن لە تەمەنی 17 ساڵ و چوار مانگ و سێ رۆژ بەشداری یەکەم یاریی یانەکەی کرد، لە کاتێکدا رۆناڵدۆ لە تەمەنی 17 ساڵ و شەش مانگ و نۆ رۆژ بەشداری یەکەم یاریی ئەو یانەیەی کرد بوو.

Back to top button