ئیسپانیاگرنگترین

شەرمەزارییەکی گەورە؛ راگەیەنراوی هوێسکا دوای شەڕ و ئاژاوەکەی بەرامبەر زاراگۆزا

لە خولەکەکانی کۆتایی کارەسات روویدا

Yariga App

یاریگا –

یانەی هوێسکا بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو رووداوانە دەکات کە لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەی بەرامبەر ریال زاراگۆزا لە یاریگای ئێل ئالکۆراز روویاندا.

یارییەکە بە رووبەڕووبوونەوەیەکی بەکۆمەڵی نێوان یاریزانانی هەردوو تیم کۆتایی هات، کە تێیدا ئیستێبان ئاندرادای گۆڵپارێزی زاراگۆزا مستەکۆڵەیەکی کێشا بە دەموچاوی خۆرخێ پولیدۆی کاپتنی هوێسکا.


هوێسکا رایگەیاند لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند: “ئەو رووداوانەی لە دوایین خولەکەکانی یارییەکەدا روویاندا، گوزارشت لە بەهاکانی وەرزش یان ئەو بنەمایانە ناکەن کە یانەکەمان بەرگرییان لێ دەکات”. یانەکە ئەوەشی خستەڕوو کە رەفتاری لەو شێوەیە لە تۆپی پێدا جێگەی نییە و پێچەوانەی ئەو رێز و گیانە وەرزشییەیە کە پێویستە لە کێبڕکێکاندا باڵادەست بێت.

هەروەها هوێسکا پشتڕاستی کردەوە کە ئەو لێبوردننامەیەی لەلایەن ریال زاراگۆزاوە بڵاوکراوەتەوە قبووڵ دەکات و جەختی لەوە کردەوە کە نابێت ئەو رووداوە کاریگەری بخاتەسەر ئەوەی کە یارییەکە نوێنەرایەتی دەکات، کە یەکێکە لە گرنگترین رووبەڕووبوونەوەکانی تۆپی پێی ئاراگۆنیی لە نێوان دوو تیمە سەرەکییەکەیدا.


لە راگەیەندراوەکەیدا، هوێسکا دووپاتی لە پابەندبوونی بە پاراستنی پەیوەندییەکی دۆستانە، نزیک و پڕ لە رێز لەگەڵ زاراگۆزا کردەوە، کە گونجاو بێت لەگەڵ ئەو پێگەیەی هەردوو یانەکە لە تۆپی پێی ناوچەکەدا هەیانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button