ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئامۆژگارییەکەی گواردیۆلا بایرنی رزگار کرد؛ وردەکارییە نەبیستراوەکانی گرێبەستی کۆمپانی

"نەموێرا سەرەتا پەیوەندی بە کۆمپانییەوە بکەم، بەڵام گواردیۆلا دەرگاکەی بۆ کردینەوە"

Yariga App

یاریگا –

ماکس ئێبێرل، بەڕێوبەری جێبەجێکاری بایرن میونشن پەردە لەسەر وردەکارییەکانی پڕۆسەی گەڕان بەدوای راهێنەری نوێی یانەکە لادەبات.

ماکس ئێبێرل، لە لێدوانێکی نوێیدا بۆ کەناڵی ZDFـی ئەڵمانی، باسی لە چۆنیەتی دەستنیشانکردنی ڤیسێنت کۆمپانی و رۆڵی گەورەی پێپ گواردیۆلای لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا کرد. ئەمەش دوای ئەوەی یانە باڤارییەکە چەندین بژاردەی دیکەی لەسەر مێز بوو بۆ شوێنگرتنەوەی تۆماس توخێل.

ئێبێرل لە قسەکانیدا بە راشکاوی باسی لە گفتوگۆکانی پێشوویان کرد و گوتی؛

ئێمە گفتوگۆمان لەگەڵ یولیان ناگلیسمان، راڵف رانگنیک و ئۆلیڤیێ گلاسنەر کرد. لە ناوخۆی یانەکەشدا هەندێک کەس دەیانویست هانزی فلیک بگەڕێننەوە، بەڵام ناوی ڤینسێنت کۆمپانی هەمیشە لە لیستی پاڵێوراوەکانماندا بوو، هەرچەندە سەرەتا نەموێرا هەنگاوی یەکەم بنێم و پەیوەندی پێوە بکەم.

ئەم لێدوانە دەریدەخات کە بایرن میونشن تاوەکوو چەند بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەی راهێنەردا کردووە پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدەن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئێبێرل رۆڵی پێپ گواردیۆلای وەکوو خاڵی وەرچەرخان لەم گرێبەستەدا ناوبرد و رایگەیاند؛

کۆمپانی کەسایەتی و راهێنەرێکی ناوازەیە و هەڵسەنگاندن و زانیاریی ئەرێنییمان لەسەر ئەو پێگەیشت، بەتایبەتی لەلایەن پێپ گواردیۆلاوە. بەر ۆمەنیگەم گوت ‘پەیوەندی بە پێپەوە بکە’. هەر ئەو پەیوەندییەش بووە کلیلی کردنەوەی دەرگاکە و دواتر بە فەرمی گرێبەستەکەمان لەگەڵیدا واژۆ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button