ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بارسێلۆنا رکابەریی بۆ پەیدا بوو؛ یانەیەک ئۆفەر پێشکەشی سۆرلۆت دەکات

دەیەوێت پێش مۆندیال گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی سێریا ئەی خۆی بۆ پێشکەشکردنی گرێبەستێکی 20 ملیۆن یۆرۆیی لە پێناو  گواستنەوەی ئالیکساندەر سۆرڵۆت ئامادە دەکات.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، لە چاپی ئەمڕۆیدا بڵاوی کردەوە کە سۆرڵۆت کارە لەپێشینەکەی ئەیسی میلانە بۆ وەرزی داهاتوو. هێرشبەرەکەی ئەتلەتیکۆ لە پلەی یەکەمی لیستی کورتکراوەی یانەکەیە بۆ وەرزی 2026-2027 و پەیوەندییە سەرەتاییەکان لەگەڵ کەسانی دەوروبەری یاریزانەکە ئەنجام دراون.

رۆژنامەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە میلان رەزامەندی یاریزانە نەرویجییەکەی وەرگرتووە بۆ پەیوەندیکردن بە یانە ئیتاڵییەکەوە. بڕی پێشنیارکراوی گواستنەوەکە نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆ دەبێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکان، بەڵام میلان ئامادە نییە بڕێکی زیاتر بدات بۆ یاریزانێک کە لە مانگی کانوونی یەکەمدا دەبێتە 31 ساڵ.

بەپێی هەمان سەرچاوە، خولیان ئالڤارێز و ئادیمۆلا لوکمان بەشێکی سەرەکیین لە پلانەکانی ئاتلێتیکۆ، لە کاتێکدا داهاتووی سۆرلۆت لە یانەکە بە نادیاریی ماوەتەوە. هەرچەندە لە ئاتلێتیکۆ هەمیشە رەزامەندییان لەسەر ئاستی هێرشبەرە نەرویجییەکە دەربڕیوە.

میلان هەروەها پەرۆشە بۆ خێراکردنی پرۆسەکە و کۆتایی پێهێنانی پێش مۆندیال، چونکە نیشاندانی ئاستێکی بەرز لەلایەن سۆرلۆت لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانیی نەرویج، دەکرێت بە شێوەیەکی بەرچاو بەهای یاریزانەکە بەرز بکاتەوە.

لەم نێوەندەدا، ئاتلێتیکۆ بە تەواوی سەرنجی لەسەر یاری قۆناخی پێشکۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپایە بەرامبەر ئارسیناڵ، هەموو مامەڵەکانی گواستنەوە بۆ ئێستا راگیراون، تاکە کاری لەپێشینە ئارسیناڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button