
یاریگا –
یانەی ریال مەدرید لە دوو بەیاننامەی جیاوازدا، ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ دوو یاریزانی یانەکە بڵاوکردەوە:
◉ ئێدێر میلیتاو: دوای ئەوەی ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ کرا، دەستنیشانکرا کە میلیتاو لە ماسوولکەی دووسەری رانی قاچی چەپی تووشی پێکان بووە. ماوەی چاکبوونەوەی بەندە بەوەی پێکانەکە لە رۆژانی داهاتوودا چۆن گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.
Parte médico de Militão.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) April 23, 2026
◉ ئاردا گولەر: ناوەڕاستکارەکەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ کرا، دەرکەوت کە لە ماسوولکەی دووسەری رانی قاچی راستی تووشی پێکان بووە. گەڕانەوەی ئەویش بەندە بەوەی دۆخی پێکانەکەی چۆن گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.
Parte médico de Militão.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) April 23, 2026
بەگوێرەی زانیارییەکانی خۆزێ لویس سانچێزیش، ئەم وەرزە بۆ هەردوو یاریزانەکە کۆتایی هاتووە و بەشداریی هیچ یارییەکی دیکەی ریال مەدرید لەم وەرزە ناکەنەوە.
🚨 BREAKING: Season OVER for Militão and Arda Güler. @JLSanchez78 pic.twitter.com/qmNtrhz2U2
— Madrid Xtra (@MadridXtra) April 23, 2026