ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: ئاردا تۆران گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی هات

یاریگا
ئاردا تۆران، ناوەڕاستکاری تورکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئەمڕۆ بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانا کۆتایی هات و دەتوانێت بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە دوای ئەوەی ناوەڕاستکاری تورکیەکە لە ساڵی ٢٠١٥ پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، لەگەڵ ئەو یانەیە نەیتوانی سەرکەوت و بێت و دوای سێ وەرز و بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە باشاک شاهیری وڵاتەکەی کرد و سەرەتای ئەمساڵیش ئەو یانەیەی جێهێشت و تاوەکو ئێستا پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکە نەکردووە.

تۆران لە ساڵی ٢٠١٥ بەرامبەر ٣٤ ملیۆن یۆرۆ لە ئاتلێتیکۆ مەدرید گواسترایەوە بارسێلۆنا و دەنگۆی ئەوەش هەیە بەم زووانە پەیوەندی بە یانەی گالاتاسارایەوە دەکات.

Back to top button