لە داوای لێبووردنەوە بۆ دوورخستنەوە؛ کێشەکانی ئاسێنسیۆ لە ریال مەدرید بەردەوامن
ریال مەدرید بەبێ بەرگریکارە لاوەکەی گەشتی میونشن دەکات

یاریگا –
ریال مەدرید بە فەرمی لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رۆژی چوارشەممە لە یاریگای ئالیانز ئارێنا رووبەڕووی بایرن میونشن دەبنەوە و گەورەترین سوپڕایز لەم لیستەدا، دوورخستنەوەی راوول ئاسێنسیۆیە.
ئاسێنسیۆ، رۆژی هەینی رابردوو لە یاریی بەرامبەر جیرۆنا بە شێوەیەکی سەرەکی 90 خولەک یاریکرد، بەڵام بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە لیستەکەی ئالڤارۆ ئاربێلوا بۆ ئەو یارییە چارەنووسسازە دوورخرایەوە. ئەوەی گومانەکانی زیاتر کردووە ئەوەیە کە هیچ راپۆرتێکی پزیشکی بوونی نییە ئاماژە بە پێکان یان نەخۆشییەکی بەرگریکارە تەمەن 23 ساڵانە بکات.
🚨 Asencio no viaja a Múnich https://t.co/dqzA8eOZVg
— MARCA (@marca) April 14, 2026
ئەم دوورخستنەوە هەستیارە تەنیا شەش رۆژ دوای ئەو زانیارییانە دێت کە رۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردبوو؛ پێشتر ئاسێنسیۆ و ئاربێلوا ناکۆکی کەوتووەتە نێوانیان، کە ئەمەش لە کۆتاییدا وای لێکرد لە بەردەم هەموو هاوتیمەکانیدا بە ئاشکرا داوای لێبوردن بکات. ئێستا، لە چاوەڕوانی روونکردنەوەی فەرمیی یانەکەدا، مشتومڕێکی زۆر لەسەر دۆخی یاریزانەکە و داهاتووی نزیکی لە یانەکەدا دروست بووە.
فەرمی؛ لیستی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی بایرن میونشن بڵاوکرایەوە



