ئینگلتەرا

لامپارد: پۆلیسیچ دەتوانێت بگاتە ئاستی ستێرلینگ و سەڵاح

یاریگا- فرانک لامپارد بە لێدوانەکانی لەسەر تواناکانی کریستیان پۆلیسیچ، دەیەوێت متمانە بەخۆبوون لە یاریزانەکەدا دروست بکات تا ئەو ئاستەی ئێستا پێشکەشی دەکات بەرەو پێشەوەتری ببات.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئەمڕۆیان لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرامبەر لیستەر سیتی، ڕاهێنەرەکەی بلووز پەسن و پێداهەڵدانێکی زۆری یاریزانە ئەمریکییەکەی کرد، گوتی: “پێم وابێت پۆڵیسیچ دەبێتە یاریزانێکی زۆر مەزن، چونکە بەو تەمەنە گچکەیەوە لە ئەڵمانیا پێشکەوت و دواتر گواستنەوەیەکی گرنگی ئەنجام دا. بەڵێ کە پێشبینی و چاوەڕوانییەکان لەم قۆناغەدا دێنە ئاراوە، بەڵام دەبێت تەمە لەبەرچاو بگیردرێت. هیچ گومانێک لە ئاستی ناکرێت، دەتوانین ئەوە ببینین کە چەند پەرۆشە بۆ پێشڤەچوون. لەم کاتەیشدا زۆر برسیە بۆ گەشەپێدانی ئاستی، بەهۆی ئەو کاتانەی لەبەر پێکان لە دەستی دا. ئەگەر تەماشایەکی ئەو یاریزانانەی چواردەوری خۆی بکات کە ئەو هەنگاوە گەورەیان ناوە، هەمان ئەو توانایەی رەحیم ستێرلینگ، موحەمەد سەڵاح و سادیۆ مانێی هەیە. تێدەگات لەوەی ئەو کارە چی پێویستە تا ئەنجامی بدات و بگاتە ئەو ئاستە. بە دڵنیاییەوە ئەو بەهرەی تیایە، پێویستیشە بگاتە ئەو ئاستە.”

یاریزانە تەمەن 21 ساڵانەکە لە دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی ئینگلیزی، ڕۆڵێکی بەرچاوی بینیوە سەرکەوتنەکانی چێڵسی بە تۆمارکردنی گۆڵی بردنەوە لە دژی ئەستۆن ڤێلا و مان سیتی. دووەم گۆڵکاری یانەکەیەتی لەم وەرزەی پریمەرلیگ بە حەوت گۆڵ لە تەنها 13 یاریی سەرەکیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button