ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئارسەر مێلۆ و پیانیچ لە یانەکانیان دەمێننەوە

یاریگا
پرۆسەی گۆرینەوەی ئارسەر مێلۆ ناوەراستکاری بەڕازیلی بارسێلۆنا و هەروەها میرالیم پیانیچ ناوەڕاستکاری بۆسنیایی یانەی یۆڤێنتۆس نزیکە لە کۆتایی هاتن، بەڵام ئەو دوو یاریزانە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە یانەکانیان دەمێننەوە.

رۆژنامەی کۆریرۆدلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە بەرپرسانی هەردوو یانە لە سەر ئەم پرۆژەیە گەیشتوونەتە رێکەوتن و چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوو بە فەرمی رابگەیندرێت، بەڵام لەگەڵ راگەیاندنی ئەم گواستنەوەیە، هەردوو یاریزانە لەگەڵ یانەکانیان بەردەوام دەبن تاوەکو کۆتایی وەرزی ئەمساڵ.

سەرچاوەکە هەندێ ووردەکاری ئەو پرۆژەیەشی بڵاوکردووە و یانەکانی بارسا و یوڤی لەسەر ئەوە رێکەوتوون مێلۆ بەرامبەر پیانیچ و ١٠ ملیۆن یۆرۆ دەچێتە سێریائەی.

Back to top button